شاعیر: ویساڵی
کتێب: دیوانی ویساڵی
سەرناو: دەمێکە من لە دووریی تۆ دەناڵم

دەمێکە من لە دووریی تۆ دەناڵم
مەگەر هەرگیز بێ دینێ بێ بە حاڵم

فوادی عندک یا نور عینی
لە کن تۆیە هەموو فکر و خەیاڵم

حَبیبا أن تصدقت بِقَولی
لە دووری تۆ نەماوە کەیف و حاڵم

وَ لو کنت غفلت عَن فِراقی
ئەمن هەر سوختەتەن کۆیی زوخاڵم

فلا تبعد و لا تقطع جناحی
قەتیش لێم دوور مەبە و مەشکێنە باڵم

کە بەینێکە بووە قەتعی مولاقات
بە دائیم شیفتەی ئازوردە باڵم

حَرقتُ مِن فِراقَک فأعطَنی الماء
شەو و ڕۆژ مونتەزیر ئاوی زوڵاڵم

تسمع صیحتی یوما و لیلا
ببیسە تۆ چریکە و ناڵەناڵم

فداک الروح و الجسم مع الملک
بە قوربانت بێ جان و مۆلک و ماڵم

فأرجوا وصلک بعد مماتی
لە قەبریشدا بە ئۆممێدی ویساڵم

صرفت العمر من اوصاف عینک
لە وەسفت سەرف کەم ئەوقات و ساڵم

فأنت غافل عنی حبیبا
وەلی بۆ تۆ ئەمن ئاشوفتە حاڵم

فعقلی راح بعدک یا حبیبی
کە تۆ ڕۆشتی نەما عەقڵ و کەماڵم

ترحم بی فأنی مستحق
لإجل الله، بکە ڕەحمێ بە حاڵم

فأبکی من وفور وجه قلبی
لەبەر ئێشی دڵم دایم دەناڵم

فقد صرت أسیر الحزن و الغم
ئەسیری لەشکری حوزن و مەلالم

فأنی واقع من تحب غمک
لە ژێر باری غەمت هەمتایی داڵم

لسانی أبکم فی وصف حسنک
لە وەسفی ڕووی تۆ ئێستاکە لاڵم

لە دووری تۆیە ئەی خورشیدی عالەم
زەعیف و کاسی و میسلی هیلالم

بە بادی سەرسەری هیجرانی تۆیە
کە وا پەژموردە بوو شەمعی جەماڵم

لە بەر ئیکمالی عەشقی ڕوویی تۆیە
کە وا غەرقی یەمی نەقس و کەماڵم

فاطلب قبلة من وجه خدک
لەوە زیاتر نییە مەقسوودی باڵم

فأن قلت هو أنت؟ قل لی
ویساڵی بێ ببۆسە خەتت و خاڵم